270هەزار کەس بەنیاز بوون بە قاچاخ حەج بکەن

راشکاو

270هەزار کەس بەنیاز بوون بە قاچاخ حەج بکەن
هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی شانشینی سعوودیە، توانیویانە ڕێگریی لە دزەکردنی زیاتر لە 269 هەزار کەس بکەن، کە هەوڵیان داوە بە نایاسایی و بە ڕێگەی قاچاخ دەربازی نێو شاری مەککە بن بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.
محەممەد بەسامی، بەڕێوەبەری گشتیی تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی زیارەتکارانی نایاسایی لە وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە ڕایگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە شکست بە دزە کردنی 269 هەزار و 678 نیشتەجێی سعوودیە بهێنن، کە بەنیاز بوون بە قاچاخ بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج دزە بکەنە مەککە، چونکە مۆڵەتی ڕێگەپێدانیان نەبووە.
گوتیشی: توانراوە 75 هەزار و 943 سەرپێچیکار و 252 حەملەداری نایاسایی دەستگیر بکەن، لەگەڵ ئەمەشدا توانراوە دەست بە سەر 109 هەزار و 632 ئۆتۆمبێلدا بگرن

No tags available for this news.