
راشکاو
پێوەدانی دووپشک و مار بە هاووڵاتییان زیادی کردووە
بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران رایگەیاند، کە گۆڕانی کەشوهەوا و کەمی باران بووەتە هۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی پێوەدانی دووپشک و مار. لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگدا 25 حاڵەت تۆمارکراوە، بەڵام هیچ حاڵەتێک مەترسیدار نەبووە و هەموویان چارەسەر بوون.
ئاماری گشتیی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە
1,853 حاڵەت لە هەر چوار پارێزگادا تۆمارکراوە:
دهۆک: پێوەدانی مار،32و دووپشک،هەزار و 687حاڵەت
هەولێر: 37 حاڵەت پێوەدانی دووپشک و مار
هەڵەبجە: 10 حاڵەت تۆمار کراون (6 دووپشک، 4 مار)
سلێمانی: 85 حاڵەت (بە تایبەتی زیادبوونی بەرچاو لە مانگەکانی دواییدا)
چارەسەرکردن بە ڤاکسینی تایبەت دەکرێت و نەخۆشەکان پێویستیان بە چاودێری 24 کاتژمێرییە. هیچ حاڵەتی مردن ئەمساڵ تۆمارنەکراوە
No tags available for this news.