ئاژەڵەکان ببەنە سەربڕخانە، هەر چوار ڕۆژی جەژن کراوەیە

راشکاو

ئاژەڵەکان ببەنە سەربڕخانە، هەر چوار ڕۆژی جەژن کراوەیە
چوار ڕۆژی جەژنی قوربان سەربڕخانە هەولێر کراوە دەبێت، هاووڵاتییان دەتوانن ئاژەڵەکانیان ببەنە کوشتارگە.
هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر بە ڕاشکاوی ڕاگەیاند: هەر چوار ڕۆژی جەژن سەربڕخانەی هەولێر کراوەیە،
ئاماژەی بەوەشدا ڕێکاری پێویست گیراوەتە بەر بۆ سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان، ئێمە ئاژەڵێک وەرناگرین ئەگەر گەنەی پێوە بێت، هۆکارەکەشی ڕێگری کردنە لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون، سەبارەت بە قەسابەکان لەناو سەربڕخانە سەرجەم ڕێکارەکانی خۆپارێزی و پاک و خاوێنی ڕەچاو دەکرێت