قوتابخانەیەکی ناحکومی لە ئامەد

راشکاو

قوتابخانەیەکی ناحکومی لە ئامەد زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی لە نمایشەکانی کۆتایی ساڵ جێگیر کرد
ساڵانە لە کاتی کۆتایی هاتن بە ئەزموونەکانی قوتابخانە ئاهەنگێک ڕێک دەخرێت و تێیدا چەندین نمایش و گۆرانی پێشکەش دەکرێت
ئەمساڵ جیاواز لە ساڵەکانی تر قوتابییەکان توانیان بە زمانی شیرینی کوردی گۆرانی ئەی دلبەرێ بڵێنەوە
چالاکییەکە لە شوێنێکی مێژووی لە قەزای سوور بە ڕێوە چوو بەڕێوەبەری چالاکییەکە وتی "پێشووتر دەچەوسێندراینەوە و هەوڵی بێدەنگکردنمان دەدرا جینۆساید دەکراین جارێکی دیکە بەو ئاوازانەی لە دڵی منداڵەکانمانەوە دێن، کلتور و زمانەکەمان زیندوو دەکەینەوە"

No tags available for this news.