
راشکاو
بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سۆران، داهاتی ساڵانەی کەرتی گەشتیاری لە سۆران 300 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە. ئامارەکان دەریدەخەن کە ساڵانە نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچەکە دەکەن. د. فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران دەڵێت: «بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری، هەلی کاری بۆ گەنجانی ناوچەکە ڕەخساندووە و کەرتی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانیشی زیاتر کردووە.« بووژانەوەی گەشتیاری لە سۆران کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر دۆخی ئابووری دەڤەرەکە هەبووە، چونکە خەرجیی گەشتیاران ڕاستەوخۆ دەچێتە گیرفانی کاسبکارانەوە و بازاڕی ناوچەکەی چالاک کردووە.
No tags available for this news.