كێشەی بەرهەمهێنانی كارەبا چارەسەركرا
كێڵگەی كۆرمۆر

راشکاو

ژووری هەوال
دوای ئەوەی کێشە لە وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا درووست بوو، بەهاریکاری هەردوو تیمەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا کێشەکە چارەسەر کرا.
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما، گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر دروستبوو كە كاریگەریی لەسەر هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا هەبوو، تیمەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا توانیویان چارەسەری گرفتەکە بکەن و بارودۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە و بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتەوە 3800 مێگاوات.