بە دار بەڕوو نیشتمان سەوز دەکەن
چاندنی دار بەڕوو لەلایەن كارمەندانی بەرگری شارستانی سۆران

راشکاو

ئەحمەد شەمزین - هەولێر

ئەمرۆ پێنج شەمە 23.1.2025 لە ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران لەتاڤگەی گەلی علی بەگ پێنج هەزار دار بەڕوو لەلایەن كارمەندانی بەرێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران چاندرا.


كاروان میراودەلی بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بە راشكاوی وت ”جیاواز لەبابەتی رووداوی ئاگر وەك نەریتێك بەشداری دەكەین لە چالاكی سەوزكردنی نیشتمان، ئەمە سێیەمین جارە بەشداری بكەین.

میراودەلی وتیشی، لەگەل ئەوەی خەلك هەوڵی سوتانی دار و دەوەن دەدات ئیمە پێچەوانەی ئەوانە دەمانەوێت بیكەین بە نەریتێك لەم رۆژە دار بچێنین و نیشتمان سەوز بکەین.

No tags available for this news.