
راشکاو
هیوا فاتیح
ئەو دەستانەی كەوا نیشتیمان دروست دەكەن، هەر ئەوانن كە ئوتۆمبێلەكانیش چاك دەكەنەوە
وەستا كەنعان ئەو پیاوەی 30 ساڵە كاری چاككردنەوەی گێڕی ئوتۆمبێلە، ئێستا یەکێکە لە ناسراوترین پیشەگەرەکانی ئەو بوارە لە هەرێمی كوردستان.
"گەر بتەوێت نیشتیمان پێشكەوێت، دەبێت هەموو كەسێك ئەو كارەی دەیكات بە باشترین شێوە بیكات" - ئەمە وتەی وەستا كەنعانە كە هەمیشە بە گەنجەكان دەڵێت كە لەگەڵی كاردەكەن.
گەراجەكەی وەستا كەنعان ڕەنگە بچووك بێت، بەڵام ناوبانگی گەورەیە، لەم شوێنەدا تا ئێستا پێنج گەنجی فێری پیشەی چاككردنەوەی گێڕی ئوتۆمبیل كردووە. ئەو گەنجانە ئێستا زۆربەیان وەك وەستایەك كاردەكەن.
لە ساڵەكانی سەختیدا، كاتێك هاوردەكردنی پارچەكانی ئوتۆمبیل زەحمەت بوو، وەستا كەنعان دەستی كرد بە چاكردنەوەی گێڕی ئوتۆمبیلەكان.
"نیشتیمان ئەو كاتە بەرەو پێش دەچێت كە پشت بە توانای ڕۆڵەكانی خۆی ببەستێت" وەستا كەنعات وای دەگووت.
وەستا كەنعان دەڵێت،
چاككردنەوەی گێڕ تەنها كارێكی میكانیكی نییە، بەڵكو هونەرێكە، دەستی كاركەر دەتوانێت وڵات دروست بكات دڵسۆزی بۆ كار واتە دڵسۆزی بۆ نیشتیمان
"كاتێك ئوتۆمبیلێك چاك دەكەمەوە، هەست دەكەم بەشێك لە نیشتیمان چاك دەكەمەوە. هەر دەستێك كە ئۆتۆمبێل چاك دەكاتەوە، دەتوانێت بەشێك لە كوردستانیش ئاوەدان بكاتەوە."
وەستا كەنعان وەك خۆی دەڵێت: لەزۆرێك لە ئوتومبێلەكان كارم كردووە, بە بەراورد بە جاران گێڕی ئوتۆمبیلی ئیستا باشترن مۆدێرنن بۆ ئوتۆمبیلەكان، بەڵام هەندێك لەجۆری ئوتۆمبیلەكان بەرگریان بۆ كەش وهەوای ناوچەكەمان كەم ترە و زوتر دووجاری كیشە دەبێت .
ئەمڕۆ شوێنی چاككرنەوەی پارچەكانی ئۆتۆمبیل وەستا كەنعان وەك نموونەیەكە بۆ:
ڕاهێنانی پیشەیی باش، خۆشەویستی نیشتیمان لە ڕێگەی خزمەتكردن, بەردەوامی و پشتبەستن بە خود.