مەڕێکی مردارەوەبوو لە هەڵەبجە دەستی بەسەردا گیرا
وێنە: قایمقامیەتی هەڵەبجە

راشکاو

لە کاتێکدا خەڵکی خەریکی کرین و فرۆشتنی بەرهەمەکانیان بوون لە بازاری زەمەقی، بەرپرسانی تەندروستی ئاژەلێکی مرداربوویان دۆزییەوە کاتێک خاوەنەکەی ویستوویوتی بیگوازێتەوە دەرەوەی هەلەبجە 
 ئەمڕۆ لە 5/2/2025 قایمقامیەتی هەڵەبجە لە پەیجی سەرەکی خۆی بلاویکردەوە، کەسێک دوای ئەوەی ئاژەلەکەی مردار بووەتەوە و سەری برێوە و هەولیداوە بیباتە دەرەوەی هەڵەبجە، بەلام ئێمە ناسنامەکەیمان داوە بە بەشی یاسای و قایمقامییەت و بریارە لێکۆلینەوەی لەگەڵدا بکرێت، بۆ ئەوەی هۆکاری سەربرینی ئاژەلەکە دوای مرداربوونەوەی روونبکاتەوەو پاشان لێپچینەوەی یاسای لەگەلدا بکرێت، هاوکات مەڕەکە کێشی 40 کیلۆ بووەو لەلایەن لیژنەوە تەلەفکراوە.

No tags available for this news.