دوكانێكی بچووك 17 ساڵە خەریكی كاری ئووتوون
لە دوكانێكی بچووك سێ برا ماوەی 17 ساڵە خەریكی كاری ئووتوون

راشکاو

ئەحمەد شەمزین 

ئەوەی گرینگ بێت لای ئێمە ئیش جوانیە 

لە دوكانێكی بچووك سێ برا ماوەی 17 ساڵە خەریكی كاری ئووتوو كردنی جل و بەرگن ئاگری مكوەكەیان هەر گلپەی دێت .

محمد و مازن و هەڵمەت سێ برای یەك خێزانن لەگەرەكی نەورۆز دادەنیشین، رۆژانە زیاتر لە 12 كاتژمێر خەریكی كارەكەیانن.

محمد شێرزاد بەراشكاوی وت” كاركردن بەرێك و پێكی و بێ كەم و كوری ئامانجی سەرەكیمانە هەرگیز بۆ پارە كارمان، نەكردووە موشتەریمان هەیە لەدەرەوەی شاری هەولێر وەك مسیف و شقلاوە  .”

محمد ئاماژەی بەوەشدا ” چاكەت و پانتۆل بە دوو هەزار ئوتوو دەكەین  بۆ هەر پارچەیەك هەزار دینار بژێوی خێزانەكانمان دابین دەكەین .

No tags available for this news.