
راشکاو
هیوا فاتیح ; ژوری هەواڵ
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردەوە، هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان، پێنجشەمە ٦ كانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ، بەسەر ئەفسەران و پێشمەرگەی دیوانی وەزارەت و لیوا هاوبەشەكان دابەش دەكرێت
لە ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی پێكراوە، ئەم مانگە لەسەروی ٤٠ هەزار پێشمەرگە سود مەند دەبن لەو هاوكاریانە، ئەیش دەرخەری ئەوەیە
وەزارەتی پێشمەرگە بە پێی خاڵەکانی نامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیماناندا دەڕوات .
دەقی ڕاگەیاندنەكەی وەزارەتی پێشمەرگە
ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری ٦ی شوباتی ٢٠٢٥ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى٢٠٢٥/١ بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بەدیوانی وەزارەت و یەکه كانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٥ هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (١) دابەشدەکرێت.
هەروەها، لەلایەن هاوپەیمانانەوە جەختکرایەوە کە هاوكارى دارايى بەردەوام دەبێت.
لەم مانگە سەرووی(٤٠٫٠٠٠) چل هەزار پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پرۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن ئەمەش ئەوە دەردەخات کە وەزارەتی پێشمەرگە بە پێی خاڵەکانی نامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیماناندا دەروات.
No tags available for this news.