
راشکاو
سوڵتان مۆفەق
عادل حەسەن ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی؛ یەکشەممە لە هەولێر خۆپیشاندان دەستپێدەکەین و خۆپیشاندانەکان فراوانتردەکەین.
بەهۆی دواکەوتن و پێنەدانی موچەکانیان، مامۆستایان دەستیان بە خۆپێشاندان و بایکۆتی دەوامەکانیان کرد و مانگرتنیان ڕاگەیاند، عادل حەسەن ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوەدا؛ یەکشەممە لە هەموو شارەکانەوە خۆپێشاندان دەبەینە هەولێر.
مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنوری پارێزگای سلێمانی ناڕەزایەتیان دەربڕی دژی پێنەدان و دواکەوتنی موچەکانیان، خۆ پێشاندانیان کرد ومانگرتنیان ڕاگەیاند، بەڵام مامۆستایانی هەولێر لەسەر دەوامی ئاساییان بەردەوامن.
No tags available for this news.