پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان دابەشدەکرێت
كارمەندی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان

راشکاو

سوڵتان مۆفەق

دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دانانی کارمەندان لەسەر سندوقی دەنگدان، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی پارەی (پاداشت)ـی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان.

ئەمڕۆ 4ـی شوباتی 2025، لە پارێزگای دهۆکەوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ،  راشکاو پەیوەندی بە نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وەوە کرد بەڵام وەڵامی پەیوەندیەکەی نەدایەوە، لە پارێزگای دهۆکەوە ڕێکارەکانی دابەشکردنی پارەکان لەلایەن بانکی تی بی ئای ەوە تەواو کراوە، کارمەندانی پارێزگای دهۆک دەتوانن لە 10 بانکی ئەو پارێزگایە پارەکانیان وەربگرن.

دابەشکردنی پارەکە لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەبێت، بەهۆی بوونی کێشەیەکی هونەری، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی 20/10/2024 ئەنجام درا.

No tags available for this news.