بە بەرزی 10 مەتر پەیکەر بۆ حەسەن زیرەک دروست دەکرێت
پەیکەری هونەرمەند حەسەن زیرەک

راشکاو


سوڵتان مۆفەق 

وا بڕیارە پەیکەرێک بە بەرزی 10 مەتر بۆ هونەرمەندی گەورەی کورد حەسەن زیرەک، لە بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروست بکرێت.

لە سلێمانی پەیکەرێک بۆ هونەرمەند حەسەن زیرەک دروست کرا لە ماڵی سۆفی کەریم، وا بریارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بە بەرزی 10 مەتر پەیکەرێک بۆ هونەرمەندی گەورە حەسەن زیرەک لە بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروست بکرێت، چێنەر نزار هونەرمەندی پەیکەرساز ئاماژەی بەوەدا؛ وەک پڕۆژەیەکی گەورە پێشنیاری ئەوەم بۆ کراوە لە ئایندەیەکی نزیکدا پەیکەرێک بە بەرزی 10 مەتر لە بۆکان دروست بکەم بۆ هونەرمەند حەسەن زیرەک.

چێنەر نزار وتیشی؛ ئامادەیی ئەوەم هەموو کات بێ جیاوازی لە هەموو شارەکانی کوردستان خزمەت بکەم و خزمەتی کوردستان بکەم.

No tags available for this news.