مامۆستایانی کۆیە و زاخۆش وەک سلێمانی بایکۆتیان کرد
مانگرتنی مامۆستایانی سلێمانی

راشکاو


سوڵتان مۆفەق 

لە قەزای کۆیە مامۆستایان بایکۆتی دەوامی قوتابخانەکانیان کرد، مەریوان حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی کۆیە دەڵێت؛ وەک مامۆستایانی کۆیە بۆ  پاڵپشی لە مامۆستایانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی شووباتی 2025، مەریوان حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی کۆیە بە ڕاشکاوی ڕاگەیاند؛ مامۆستایانی قەزای کۆیە بایکۆتی دەوامیان کرد، تەنیا چەند قوتابخانەیەک نەبێت کە پۆلی 12 یان هەیە.

مەریوان حەسەن وتیشی؛ داواکاریەکانمان هەمان داواکاری پارساڵن کە موچە لەکاتی خۆی دابەش بکرێ و مووچەکانمان تەوتین بکرێت، پێشتر حکوومەت بەدەنگ داواکاریەکانمانەوە نەهات بۆیە ئێمەش داوای بە تەوتینکردنی مووچەکانمان کرد. 

مەریوان حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی کۆیە وتیشی؛ لە ئەگەری بە دەنگەوە نەهاتنی حکومەت هەنگاوی داهاتوومان بەردەوامی مانگرتنەکانە و گەیاندنی داواکاریەکانمانە بە بەغدا و جیهان.
 لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش مامۆستایانی پەیمانگای تەکنیکی پەرستاری بایکۆتیان کردو ئەمڕۆ مامۆستایانی کەلاریش وەک پاڵپشتیەک لە مامۆستایانی سلێمانی گردبوونەوە و ئاماژەیان بەوەدا؛ داواکاری مامۆستایانی سلیمانی راوایە و ئێمەش هەمان داواکاریمان هەیە.

No tags available for this news.