
راشکاو
ژووری هەواڵ ; هیوا فاتیح
بەرگری شارستانی هەرێم، وەك ئاگاداری ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە، داوا لە هاووڵاتییان دەکات، ئاگاداری مەترسییەکانی 5 هەڵەی باو بن کە لە زۆربەی ماڵاندا دووبارە دەبنەوە.
هەر پێنج هەڵە باوەکەئەمانەی خوارەوەن
یەکەم/ بەستنی چەند وایەر و ئامێری کارەبایی زۆر بە یەک تەقسیمی کارەباییەوە دەبێتە هۆی دروتسبوونی لۆد و پاڵەپەستۆی زۆر و ڕوودانی شۆرتی کارەبایی.
دووەم/ بەهەموو شێوەیەک خۆت لە بەکارهێنانی وایەری و ڕووت و کۆن بەدووربگرە، چونکە ئەگەری دروستبوونی شۆرتی کارەبایی زیاتر دەکات و بەئاسانی دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە، یاخود ڕووداوی نەخوازراوی کارەبایی.
سێیەم/ نابێت بەهیچ شێوەیەک وایەری گەرمکەرەوە کارەباییەکان لەڕێگەی تەقسیمەوە بە کارەباوە گرێ بدرێت، بەڵکو دەبێت ڕاستەوخۆ لە سویچ پلاگەوە بدرێت، چونکە کارەبای زۆری پێویستە و بەم شێوەیە، ئەگەری ڕوودانی شۆرتی کارەبایی کەمتر دەکاتەوە.
چوارەم/ وایەری کوالێتیی نزم و لاواز بەرگەی پەستانی کارەبای زۆر ناگرن و دەبێتە هۆی توانەوە و لە ئەنجامدا شۆرتی کارەبا و سووتانی لێ دەکەوێتەوە.
پێنجەم/ ڕاکێشانی وایەری تەقسیمی کارەبایی لەژێر مووکێت و کومبار هۆکارە بۆ ئاگرکەوتنەوە.
No tags available for this news.