
راشکاو
بەهۆی دواکەوتنی باران بارینەوە، جوتیاران دەبێت بە سیستەمێکی تر گەنمەکانیان تێرئاو بکەن، کشتوکاڵی دهۆکیش دەڵێت؛ ڕێگە بە جووتیاران دەدەین بیر لێبدەن.
ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی باران بارین 70٪ بۆ 90٪ کەمی کردووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرهەمی گەنم دەبێت، کشتوکاڵی دهۆکیش دەڵێت: "پلانیان هەیە ئاوی ژێر زەوی بۆ کەرتی کشتوکاڵ بەکاربێنن، لە پارێزگای دهۆکدا 643 هەزار دۆنم زەوی پشت بە ئاوی باران دەبەستێت بۆ کشتوکاڵ.
نزیکەی 190 هەزار دۆنم زەوی دەکەوێتە سنووری قەزای سێمێل و دەشتی سلیڤانەیی، لە ئەگەری نەبارینی باران 60٪ ی بەرهەمەکان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەم دەکات.
No tags available for this news.