
راشکاو
ئەحمەد شەمزین
عەلی رەئوف سەرپەرشتیارو نوێنەری ماموستایانی نارازی لەهەولێر و دهۆك دوای ئەوەی دوێنی شەو كاتژمێر 1 لەلایەن ئەدمینەكانی لاپەرەكەی هەواڵی دەستگیركردنی بڵاو كرایەوە ئەمڕۆ ئازادكرا.
عەلی رەئوف سەرپەرشتیاری ماموستایانی نارازییە لە هەولێر و دهۆك رۆژی شەممە بڕیاری ئەوەیاندا كەوا وەك پشتیوانیەك بۆ مامۆستایانی مانگرتوو هەڵوێست بنوێنن دوابەدوای ئەو بڕیارە دەستگیركرا و پاش 12 كاتژمێر لە دەستگیركردنی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی كەمێك لەمەوبەری ڕایگەیاند كەوا ئازادكراوە و سوپاسی ئەو كەسانە دەكا كەوا لە كاتی دەستگیركردنیدا هەوڵی زوو ئازادكردنیانداوە و لە هەواڵیانت پرسیوە .
No tags available for this news.