لەبەر خاتری جوتیارانی ناوخۆ هاوردەکردنی تەماتە قەدەغە دەکرێت
تەماتە لە یەكێك لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

راشکاو

 

وەرز وەرزی چنینەوەی تەماتە مزر و بەلەزەتە کوردییەکەیە، ساڵانە لەم وەرزەدا جوتیاران تەماتەکانیان دەچنن و ئامادەیان دەکەن بۆ ساغکردنەوەی لە بازاڕ، خۆشی لە خۆیان وەزیری کشتوکاڵ دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوو هاوردەکردنی تەماتە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکەن تا جوتیاران بە ئاسانی بەرهەمەکانیان ساغ بکەنەوە.

 ئەمڕۆ 23/1/2025 شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراق و جوتیارانی بەسرە سەردانی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانیان کرد و دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی وەزیرە کوردەکە رایگەیاند، لە رۆژانی داهاتوو هاوردەکردنی تەماتە بۆ عێراق .و هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکەین، چونکە وەرزی بەرهەمهێنانی تەماتەیە و دەمانەوێت جوتیاران قازانج بکەن.

 

No tags available for this news.