
راشکاو
ئەحمەد شەمزین
ئەمرۆ یەكشەمە 2.2.2025 لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا راپۆرتی ساڵانەی رێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان بە هەماهەنگی پەیمانگایی مافە نێودەولەتییەكان ڕاگەیاندرا.
بەپێی راپۆرتی ساڵانەی رێكخراوی پەیامنێران 11 حاڵەتی سوكایەتی و هێرشكردنە سەر رۆژنامەنوس تۆماركراوە جگە لەحەوت دەستگیركردن و 77 جار رێگەنەدان بە رووماڵ .
هۆزان قادر بەرێوبەری رێكخراوی پەیامنێران بەراشكاوی وت” لەتەواوی كوردستان هەر پێشێلكاریەك كرابێت لەلایەن ئێمەوە ئیدانە كراوە بەهەموو شێوەیەك وە هیواخوازین لەساڵانی ئایندە، ئەو ژمارانە كەم ببنەوە یاخود هەر نەمێنن.
No tags available for this news.