چاکەتەکانتان ئامادەبکەن شەپۆلێکی سەرما بەڕێگاوەیە
وەرزی سەرما

راشکاو

سوڵتان مۆفەق

شەپۆلێکی ساردی جەمسەری ڕوولە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و بەشێکی زۆری ناوچە شاخاویەکان سپی پۆش دەکات.

هەڤاڵ صدیق گەلۆزی شارەزای بواری کەسناسی ڕایگەیاند؛ بەهۆی هاتنی بارسەتەهەوایەکی زۆر ساردی جەمسەری بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، شەپۆلێکی سەرماوسۆڵەی بەهیز ڕوولە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات،و زستانی تەواو دەگەڕێتەوە.

شەپۆلەکە لە 6/2/2025 ەوە بۆ 8/2/2025 درێژە دەکێشێت، پلەکانی گەرماش نزمبوونەوەیەکی بەرجاو بەخۆیانەوە دەبینن، لە سەنتەری شارە گەورەکان وەک سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین و هەڵەبجە و ناوچە شاخاویەکانی گەرمیان و دهۆک و ناوچەشاخاویەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر ئەگەری بەفر بارینی هەیە.

No tags available for this news.