ئۆتۆمبێلەکانتان ڕاگرن لە ماڵەوە، پاس بۆ چەند گەڕەکێک دابین دەکر
پاسی هاتووچۆی هاوڵاتیان

راشکاو

سوڵتان مۆفەق

ڕۆژانە بۆ هاتووچۆکردن خەڵکی هەولێر بە ڕێژەیەکی زۆر پاس بەکار دەهێنن،سەرۆکی سەندیکای گواستنەوە و گەیاندنی پارێزگای هەولێریش دەڵێت؛ هێڵی پاس بۆ بەشێک لەو گەرەکانە دادەندرێت کە پیشووتر نەیانبوو.

لەگەڵ فراوان بوونی شاری هەولێر بەشێکی زۆر لە خەڵکی ڕوو لە بەکارهێنای پاس دەکەن بۆ هاتووچۆکردن، بەشێک لە گەڕەکەکانیش پاسیان نیە، سەید زەکەریا عەزیز، سەرۆکی سەندیکای گواستنەوە و گەیاندنی پارێزگای هەولێر دەڵێت؛ ئێستا لەنێو شاردا 24 هێڵی پاس و 9 هێڵی مینی پاس هەن، کە رۆژانە هاتووچۆ بە هاووڵاتییان دەکەن.

بەشێک لەو گەڕەکانەی کە پاسیان نیە بۆ گواستنەوە و پاسیان بۆ دابین دەکرێت، ئەوانیش گەڕەکەکانی ژین ، گوندی کۆری ومەلائۆمەر و بەستۆڕەن.

No tags available for this news.