سیخوڕانی ئیسڕائیل هێرش دەکەنە سەر واتس ئەپ

راشکاو

سوڵتان مۆفەق 

بەر پرسێکی کۆمپانیای مێتا کە خاوەنی خزمەتگوزاری بەناوبانگی واتس ئەپە بە ڕۆیتەرزی ڕایگەیاند؛ کۆمپانیایەکی سیخوڕی ئیسڕائیلی بەناوی پاڕاگۆن دەیان بەکارهێنەری کردۆتە ئامانج کە لەوانە هەژماری رۆژنامەنووسان و ئەندامانی کۆمەڵگای مەدەنیان هاککردووە.

ئەو بەرپرسە ڕۆژە هەینی ئاماژەی بەوەدا کە دوای هاککردنەکە واتس ئەپ نامەیەکی بۆ پاراگۆن ناردووە داوای کردووە کە دەست لەم کارە هەڵبگرن، بەرپرسەکە دەڵێت ئەوکەسانەی کە کراونەتە ئامانج بە نزیکەیی هی 24 وڵاتن و ژمارەیەکی زۆریان لە ئەوڕوپابوون، ژمارەی کەسەکان  نزیکەی 90 کەسە. 
 
پشکی واتس ئەپ لە ئێستادا سەر بە کۆمپانیای مێتایە و لە ساڵی 2009 دامەزراوە، لەساڵی 2014 لەلایەن مێتا کڕدرایەوە.

No tags available for this news.