مام عەبدوڵا نەجار بەدار و تەختە كورسی دروستدەكات
مام عەبدوڵا نەجار

راشکاو

ئەحمەد شەمزین 

مام عەبدوڵا نەجار هێلەوەیی تەمەن 73 ساڵ رۆژانە بەدار و تەختە كورسی و جۆرەها كەل و پەل دروست دەكا.

مام عەبدوڵا هێلەوەیی بە راشكاوی وت” زیاتر لە 50 ساڵە ئەم كارە دەكەم لە ئێستادا خەڵك خواستی گەڕاوەتەوە سەر ئەم جۆرە كەل و پەلانە  چونكە كورسی و مێزە مۆدێرنەكانی كوالێتیان زۆر خراپە، تا ئێستا 12 كەسم فێری دارتاشی كردووە هەمووشیان خاوەن دوكانی خۆیانن”.

مام عەبدوڵا نجار خاوەنی 7 منداڵە و دانیشتووی شاری هەولێرە خوێندنی لە قۆناغی سەرەتایی بەجێهێشتووە بەلام زۆر بەباشی دەتوانی بنووسێ و بخوێنتەوە .

No tags available for this news.