کارتی نیشتیمانیەکانتان ئامادە بکەن، گەرنا بەشەخۆراکتان دەبڕدرێت
کارتی نیشتیمانیەکانتان ئامادە بکەن، گەرنا بەشەخۆراکتان دەبڕدرێت

راشکاو

سوڵتان مۆفەق

بەڕێوەبەری ڕێکخستنی بەشەخۆراکی هەولێردەڵێت؛ بڕیار دراوە کە هەر کەسێک کارتی نیشتیمانی نەبێت، بەشەخۆراکی مانگانەی ببڕدرێت.

 بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسوولەی خۆراك لە هەولێر سیامەند قادر نانەكەلی ڕایگەیاند؛ بڕیارەکە بۆ تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستانە نەوەک تەنیا پارێزگایەک،بڕیارەکە لە چەند ڕۆژی داژهاتوودا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن و ئەوەی کارتی نیشتیمانی نەبێت بەشە خۆراکی مانگانەی دەبڕدرێت.

ڕاگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە بۆ ماوەیەکی کاتیە، لەکاتی دەرهێنانی کارتی نیشتیمانی بەشە خۆراکەکە دەگەڕێتەوە، پسولەی خۆراک لە ئێستادا دەگەڕێتەووە بۆ ساڵی1996 بۆیە حکومەتی ‌عێڕاق دەیەوێ گۆرانکاری تێدا بکات.

No tags available for this news.