نرخی ئەمپێرێکی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی یەک دیاری کرا
نرخی ئەمپێرێکی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی یەک دیاری کرا

راشکاو


سوڵتان مۆفەق


مۆلیدە ئەهلیەکان کە تەواوکەری کارەبای نیشتیمانین، نرخی ئەمپێرێکیان بۆ دیاری کرا، خۆران خۆرانی سەرۆکی لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەکان ئاماژەی بەوەدا؛ مانگی ڕابردوو تێکڕای پێدانی کارەبای مۆلیدە بە هاوڵاتیان 14 کاتژمێر بووە، لە هەولێرنرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە  نزیک دەبێتەوە لە 20 هەزار ، لە سلێمانی و هەڵەبجەشدا تا ئێستا دیاری نەکراوە. 

 بۆ مانگی یەک نرخی یەک ئەمپێر لە 16 هەزار و 500 دینارەوە دەست پێدەکات بۆ لە 20 هەزار، لە دهۆکیش تا ئێستا  نرخی ئەمپێرێک مۆلیدە بۆ مانگی یەک بە فەرمی بڵاو نەبووەتەوە، بەڵام یەک ئەمپێر نزیکەی 20 هەزار و 500 دینار دەبێت. 

بە گوێرەی رووپێوییەکی دەستەی ئامار، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 7 هەزار مۆلیدەی تایبەت هەن و لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا کار دەکەن.

No tags available for this news.