بۆ دووەم جارە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هەوڵی کڕینی تیکتۆک دەدات
تیکتۆک

راشکاو


سوڵتان مۆفەق

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند؛ کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی پشکی تیکتۆک لە ئەمریکا بکڕێت، ئاماژەشی بەوەدا کە حەزدەکات کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بواری تەکنەلۆژیای ئەمریکا شەڕ بکەن لەسەر کڕینی ئەپە چینەکە.

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی دووشەممە، دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی بۆ  ڕۆژنامەوانان، وتی بەڵێ ئەوە ڕاستە کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت دەیەوێ تیکتۆکی چینی بکڕیتەوە،تا ئێستا کۆمپانیای بایتدانس کە خاوەندارێتی ئەپەکە دەکات،هیچ لێدوانێکیان سەبارەت بە کڕینی تیکتۆک نەبووە.

تیکتۆک ئەپێکی چینی یە کە لە ئەمریکا 170 ملیۆن بەکار هێنەری هەیە بە نزیکەیی،لە دواین رۆژەکانی ئیدارەی بایدندا و بە بڕیارێکی دادگەی فیدراڵیی ئەمریکا و لەسەر بنەمای ئاسایشی نیشتمانی ڕاگیرا، کۆمپانیای مایکڕۆسۆفتیش بۆ دووەم جارە هەوڵی ئەوە دەدات کە پشکی  ئەپە چینیەکە لە ئەمریکا بکڕێتەوە.

No tags available for this news.