
راشکاو
سولتان مۆفەق
ماوەی دوو مانگە دروستکردنی فلکەیەکی نوێ لەسەر ڕێگای سەرەکی نیوان کۆیە بۆ دووکان، تەواو نەکراوە و شۆفێران بێزاربوون لە تێکدانی شەقامەکە و گلەیی زۆر لە ڕێگاکە دەکەن.
فلکەکە بە شێکە لە پڕۆژەی تەواو نەکراوی دووسایدی فیدرالی لە قەزای کۆیە، لە تەنیشت فولکەکەوە رێگەیەکی لاوەکی خۆڵ هەیە بۆ ئەوەی هاتوچۆ نەکرێت بەسەر فولکەکەوە تا تەواو دەکرێت، فولکەکە دەکەوێتە کۆتایی پڕۆژەکەوە، هەر سێ رێگەی سلێمانی و دەشتی کۆیە، رێگەی چیای هەیبەت سوڵتان و رێگەی ناو کۆیە بە یەکەوە دەبەستێتەوە.
پرۆژەی دووسایدی فیدرالی لە کارەکانی کۆتاییدایە، بەڵام ماوەی دوو مانگە کارەکانی وەستێندراون،ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ بەشکێکی زۆری گەڕەکەکانی سەر ئەم رێگەیە دروستکردووە.
No tags available for this news.