شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی لە تەواوبوون دایە
شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی

راشکاو

سولتان مۆفەق
کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوامی هەیە،بەڕێوەبەری پڕۆژەکە ئاماژەی بەوەدا کە تەنیا قیرتاوکردن وەستێندراوە.

شەقامی 100مەتری سلێمانی  یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی ئەو شارە، بە ئۆتۆبانی بابان ناسراوە، و درێژیەکەی 34کیلۆ مەترە و تاوەکوو ئیستا 22کیلۆمەتری قیڕتاو کراوە، بەڕێوەبەری پڕۆژەکە دەڵێت؛ کارکردن لە بەشێکی پرۆژەکە بەردەوامە و تەنیا قیرتاوکردنی ڕاگیراوە، ئەویش تەنیا لەبەر وەرزی باران و دابەزینی پلەکانی گەرمایە.

ئۆتۆبانی بابان لە 11/7/2020 بەردی بناغەی دانرا

No tags available for this news.