دەرهێنانی ساڵیانە و مۆڵەتی شۆفێری بە ئەلیکترۆنی کرا
هاتوچۆی هەرێمی کوردستان

راشکاو

سولتان مۆفەق
بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان پۆڕتاڵێکی (سایت) نوێیان بۆ دروست کراوە، هاوڵاتیان بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری و بەناوکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان دەتوانن لە ماڵەوە فۆڕم پڕبکەنەوە.

لە پارێگای دهۆکەوە دەستکراوە بە ئەلیکترۆنی کردنی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆ بۆ ئەوەی خەڵکی ئاسانتر بتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان بەناوی خۆیان بکەن، ساڵیانە کۆنەکە نامێنێت و دەبێتە ساڵیانەیەکی پلاستیکی و زانیاری خاوەنەکەی دەکرێتە سەر،بۆ ئەوەی دووربن لە ساختەکاری.

پۆڕتاڵ (سایت) ەکە  لەسەر هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس کاردەکات،بەم ناونیشانە https://dlvr.digital.gov.krd هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بکەن 

No tags available for this news.