
راشکاو
ژووری هەوال
بەرێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان پێشبینیەکانی کەش و هەوای ئەمرۆ پێنجشەممە 30/1/2025ـی راگەیاند، ئەمرۆ ئاسمان هەور دەبێت، وە لە ناوچە شاخاوییەکان نیوە هەور دەبێت. هاوکات پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە بە بەراورد بە دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاراستەی با بەرەو بای باکوری رۆژئاوا دەبێت و خێرای با بەرز دەبێت لە نێوان 5بۆ15 کیلۆمەتر دەبێت و مەودای بینین لە نێوان 9بۆ10 کیلۆمەتر دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە سیلیزی:
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
دۆحوک: ١٧ پلەی سیلیزی
کەرکوک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
حاجی عوماران: پۆلی 1ی سێلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی
No tags available for this news.