33 ساڵە لە ژێر قەڵاتەوە دەنگی سازەکەی بەکر دێت
بەكری ساز - سازفرۆش

راشکاو

ئەحمەد شەمزین 

لە دامێنی قەڵای هەولێر و لە سەنتەری شاردا شوێنێك بۆ چاکردنەوە، و فرۆشتنی ئامێری ساز بەكری ساز33ساڵە خەریكی فرۆشتن و چاكردنەوەی ئامێری سازە.

جگە لە فرۆشتن  و  چاكردنەوە خولی فێركردنی سازیشی هەیە بۆ فێرخوازان بەشێوازی نۆتەی ئەكادیمی.

بەكری ساز بە راشكاوی وت” ساز ئامێرێكی كوردیەو ژەنیارانی كورد هیچیان كەمتر نیە لە هی ولاتان و هەموو كەسە ناودارەكان لەلای من سازەكانیان چاك دەكەن ئەم سازەی لەبەردەستیشمە هی هونەرمەند شڤان 
پەروەر.”

بەكری ساز وتیشی هیوادارم شوێنەكەم گەورەتر كەم بۆ ئەوەی بتوانم ئارەزوومەندی 
زیاتر فێر بكەم .

No tags available for this news.