خانمێک بەبێ گورچیلەی مرۆڤ ژیان دەکات
توانا لۆنی ئەو خانمە ئەمریکیەی نەشتەرگەری چاندی گورچیلەی بەرازی بۆ ئەنجام درا

راشکاو

سولتان مۆفەق

لە جیهاندا چەند جارێک گورچیلەی بەرازیان بۆ مرۆڤ چاندووە و سەرکەوتوو نەبووە، بەلام ئەم خانمەیان جیاوازە چونکە جەنکە ژیان دەکات بە گورچیلەی بەرازەوە.

''توانا لۆنی" خانمێکی ئەمریکییە و نەشتەرگەری چاندی گورچیلەی بەرازی بۆ ئەنجام دراوە،هەرچەندە ئەم نەشتەرگەریە لە پێشووتردا ئەنجام درابوو، بەڵام ئەمجارەیان جیاوازە، ئەم خانمە ئەمریکیە  ماوەی 61 ڕۆژە بە گورچیلەی بەراز ژیان دەکات و تا ئێستا نەشتەرگەریەکەی سەرکەوتوو بووە، بەمەش دەبێتە یەکەم مرۆڤ ئەو ماوەیە بە گورچیلەی بەراز ژیان بکات. 

کاردانەوەی جەستەی لۆنی بۆ ئەندامێکی ئاژەڵ ، هیوابەخشە کە ئەگەری هەیە لە داهاتوودا سوود لە ئەندامەکانی ئاژەڵ وەربگیرێت، ئەمەش لە دوای ئەوەی پزیشکان لە تاقیگەدا گۆڕانکاری لە بۆ هێڵەکان(جین)ی ئەو ئەندامانە دەکرێت بۆ ئەوەی زیاتر لەگەڵە جەستەی مرۆڤدا بگونجێت.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆراک و دەرمان ویلایەتە یەکگرتووەکان(FDA)تەنها ڕێگە بەو کەسانە دەدەن کە ئەندامی ئاژەڵ لە جەستەیان بچێنرێت کە هیچ بژاردەیەکی دیکەیان نیە

No tags available for this news.