ئەو بەرنامەیەی کە چات جی پی تی و ئەمریکا بەدەستیەوە دەناڵێنن
deepseek

راشکاو

سولتان مۆفەق

دیپسیک بەرنامەیەکی ژیری دەستکردە کە لەلایەن کۆمپانیای دیپسیکی چینی پەرەیپێدراوە،
لە ماوەی کەمی دامەزراندنی دا خەریکە تەختی تەکنەلۆژیای ڕۆژئاوا دەهەژێنێت و جێگە بە چات جی پی تی چۆڵ دەکات بەتایبەتی لە ئەمریکا.

بەرنامەی دیپسیک لە ١٠ـی ئەم مانگەوە خرایە بەردەست لە ئەمریکا و جیهاندا و تەقینەوەیەکی زۆر گەورەی لە ناو خەلکانی جیهاندا بە خۆیەوە بینی،لە ئەمریکا و لە بەریتانیا دەبێتە یەکەم بەرنامەی بێ بەرامبەر کە زۆرترین جار دابەزێندرابێت، خەریکە یەک ترلیۆن دۆلار لە ئەمریکا بە هەڵم دەکات، خەڵکی بە شێوەیەکی زۆر ڕوویان لە دیپسیک کردووە و بەکار هێنەرانی چات جی پی تی رووی لە کەمی کردووە.

ئەو بڕە پارەیەی کە لەم بەرنامەیە خەرج کراوە بەرامبەر بە بەرنامەکانی ژیری دەستکرد لە ئەمریکا هیچ نیە بەڵام بازاری جیهانی بە خۆیەوە سەرقاڵ کرد بە تایبەتی ئەمریکا، کار گەیشتە ئەوەی کە سەرمایەداران و وەبەرهێنەران هیچ متمانەیەکیان بە پێشەنگبوونی تەکنە لۆژیا لەبارەی ژیری دەستکرد بە ئەمریکا نەمێنیت، بەشێکی زۆریان دەستیان کرد بە فرۆشتنی پشکەکانیان بەم شێوەیەش پشکی کۆمپانیا زەبەلاحەکان ڕووی لە دابەزین کردووە.

No tags available for this news.