
راشکاو
ئەمرۆ دووشەممە 29/1/2025 ژمارەیەك لە دەرچووانی دانەمەزراو لە هەڵەبجە گربونەوەیەکیان ئەنجامدا و چەند داواكارییەكیان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حکومەت كرد.
هەمزە محەمەد، بەیاننامەی دەرچووانی دانەمەزراوی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا خوێندەوەو وتی: پێویستە ریزبەندی دامەزراوان ڕابگەیەنرێت و زانیاری تەواو لەسەر پرۆسەی دامەزراندنەكە ئاشكرا بكرێت لەگەل بڵاوكردنەوەی ناوی ئەو ١١٤ كەسەی دیكە كە بڕیاربوو دابمەزرێن، هاوکات لادانی هەموو ئەو ناوانەی كەپێشوتر بەشێوەی گرێبەست دامەزراون، ئێستا لەناو دامەزراواندا ناویان هەیە، بەڵام بەشێکی کەمیان لێدامەزراوە وداوا دەکەن رێژەکەیان لێزیاد بکرێت.
نزیکەی 11 سال دەبێت دامەزراندن بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان راگیراوە، بەڵام دوای بوونی هەڵەبجە بە پارێزگا لە 16/3/2014، شارە کیمیاباران کراوەکە پێپویستی بە زیاتر لە 5000 فەرمانبەر هەیە بۆ ئەوەی سەرجەم فەرمانگەکانی بکەونە کار بەڵام تەنیا بڕیار بۆ دامەزراندنی 650 کەس دەرچووە.
No tags available for this news.