
راشکاو
سولتان مۆفەق
لەجیهاندا کاتژمێرێک هەیە کاتەکانی کۆتایی جیهان دەژمێرێت و بە "کاتژمێری رۆژی دوایی" ناسراوە، ئەمساڵ چرکەکانی کۆتایی جیهان بۆ 89 چرکە کەم کرایەوە، مەترسیی روودانی کارەساتێکی سەرانسەریی مرۆڤایەتی نزیکە.
بڵاوکراوەی "بوڵیتین-ی زانایانی ئەتۆمی"، کە ساڵانە بەرپرسە لە جوڵە و بڵاوکردنەوەی کاتژمێری رۆژی دوایی، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لە واشنتۆن، باسیان لە مەترسییەکانی سەر مرۆڤایەتی کرد و کۆتایی جیهانیان بە 89 چرکە دیاری کردووە، ئەمەش ساڵی ڕابردوو 90 چرکە بوو.
کە لە سەرکردە و چەند سەرۆکێکی وڵاتان پێکهاتووە، ئێستا سەرۆکی The Elders رێکخراوی
پێشووی کۆڵۆمبیا خوان مانوێل سانتۆس سەرکردایەتی دەکات، لە کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند، " ئەم کاتژمێرە ئەو هەڕەشە و مەترسییانە دیاری دەکات کە رووبەڕوومان دەبنەوە و ئێمەش پێویستە بە سەرکردایەتییەکی بوێرانەوە یەکگرتووبین و چرکەکان بگەڕێنینە بۆ دواوە، کە لەوەتی هەیە هێندەی ئەمساڵ لە کۆتاییهاتن نزیک نەبووە.
لە ساڵی 1947 لە کاتی جەنگی ساردی نێوان ئەمریکا و یەکێتیی سۆڤیەت ئەم کاتژمێرەیان دیزاین کرد بۆ ئەوەی لەڕێیەوە خەڵکی ئاگاداربکەنەوە لەوەی، مرۆڤایەتی چەند لە وێرانبوون بە چەکی ئەتۆمییەوە نزیکە، بەڵام لە ساڵی 2007 دا بڕیاردرا مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەواش کاریگەری لەسەر کاتژمێرەکە دابنێن. لەو ساڵەی بۆ یەکەمین جار ئەو کاتژمێرە دیزاینکرا، کاتژمێرەکە حەوت خولەک لە کۆتایی جیهانەوە نزیک بوو.
No tags available for this news.