
راشکاو
هیوا فاتیح : ژووری هەواڵ
جەنەڕاڵ هام" فەرماندەیی هێزەكانی هاوپەیمانان و وەزیری پێشمەرگە گفتوگۆكرا لەسەر مەترسیەكانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و چاكسازییەكانی وەزراەتی پێشمەرگە، جەختكرا لەسەر بەردەوام بوونی هاوكارییەكانی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە .
وەزارەتی پیشمەرگە ڕایگەیاند" ئەمڕۆ 28 ی كانوونی دووەمی 2025 وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان كۆبوەوە، لە كۆبونەوەكەدا پرسی سەرهەڵدانەوەی مەترسیەكانی تیرۆر و بەردەوامی ڕێكخستن و یەكخستنەوەی پێشمەرگە باسكرا.
لە ڕاگەیەندراوەكدا ئەوەیش هاتووە جەنەڕاڵ هام فەرماندەی گشتی هێزەكانی هاوپەیمانان، دڵنیایدا لەسەر بەردەوامی هاوكاریی دارایی و سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە.
No tags available for this news.