
راشکاو
ئەحمەد شەمزین
ئەمڕۆ سێشەممە 28/1/2025 ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی تەمەنمان سەرووی 60 ساڵە، خۆم و جێگرەكەم خانەنشین دەكرێین و تا 31ی ئەم مانگە بەردەوامیی بە كارەكانمان دەدەین.
پارێزگاری هەڵەبجە وتیشی، پێیان گوتووم تا ئەو كاتەی كەسێكی تر وەك پارێزگار دەستنیشان دەكرێت، لەسەر كارەكەم بەردەوام بم، بەڵام جێگرەكەم رۆژی پێنجشەم دەست لە كار دەكێشێتەوە.
بەپێی ڕێنمایە نوێیەكانی یاسای خانەنشینی، زیاتر لە 30 هەزار كەس لە داودەزگاكانی هەرێم خانەنشین دەكرێن، ژمارەكیش لەوان لە پۆست و بەرپرسیارێتیی باڵادان.
No tags available for this news.