
راشکاو
ژووری هەواڵ
لە قەڵای ئاکرێ شوێنەوارێک دەشێوێندرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بە دواداچوون بۆ هۆکارەکەی دەکەن
بەرێوبەری شوێنەوارو کەلەپوری ئاکرێ لە لێدوانێکدا رایگەیاند، شەوی رابردوو لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە بەشێک لە شوێنەواری قەڵای ئاکرێ شێوێنراوە مەبەستیش لەم کارە دەرهێنانی خشڵ و کەلوپەلی مێژووی بووە، چونکە ئەم قەڵایە شوێنێکی شوێنەواریی و مێژوویی گرنگە و لەسەر ئەم قەڵایەش ژوور و ئەشکەوت و کۆگا بنیاتنراوە، بەڕێوەبەری شوێنەوار و دەزگا ئەمنییەکانی ناوچەکە بەمەبەستی دووپاتکردنەوەی روداوەکە سەردانی قەڵاکەیان کردوو و ئاشکرایان کردووە کە خاکەناز و ئاسن بۆ هەڵکۆڵینی شوێنەکە بەکارهاتووە.
هەفتەی ڕابردوو پێنج تاوانبار لەسەر هەڵکۆڵینی شوێنێکی شوێنەواریی لەلایەن ئاسایشی ئاکرێ دەستگیرکران.
No tags available for this news.