تا نەنێردراوەتەوە بەغدا کارتە نیشتمانییەکانتان وەربگرنەوە
کارتی نیشتمانی

راشکاو

ژووری هەواڵ
 
بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی دەڵێت، هەر هاونیشتمانییەک کارتە نیشتمانییەکەی وەرنەگرێتەوە، کارتەکەی
 بۆ بەغدا دەنێردرێتەوە و دەبێت خۆیشی بچێت لەوێ وەریبگرێتەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی ئەو هاونیشتمانییانە ئاگادار دەکاتەوە کە لە ساڵانی 2016 بۆ 2024 مامەڵەی کارتی نیشتمانییان کردووە و تاوەکو ئێستا وەریاننەگرتووەتەوە، "بە زووترین کات سەردانمان بکەن."

No tags available for this news.