وەزیری پەروەردە: 5534 مامۆستا خانەنشین دەكرێن
وەزارەتی پەروەردە

راشکاو

 كارژین خەیروڵا - ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ یەكشەممە 26/1/2025 وەزیری  پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئالان حەمەسەعید ڕایگەیاند، تاوەكو 31/5 ئەمساڵ 5534 مامۆستا و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی خانەنشین دەبن وە ئەو مامۆستایانەی خانەنشین دەبن كە یاسای خانەنشینی دەیانگرێتەوە كە تەمەنی 60 ساڵیان تەواو كردووە ئەو جیا لەوەی كە نزیكەی دوو هەزار فەرمانبەری تری وەزارەتەكەش دەگرێتەوە.

ڕاشكاو پەیوەندەكرد بە وەزارەتی پەروەردە تاوەكو چارەنوسی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست ئاشكرا بكات بەڵام وەڵامی پەیوەندیەكە نەدرایەوە.

وەزارەتی پەروەردە لە ئێستادا نزیكەی 200 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری هەیە و دوای بڕیاری خانەنشین بوونی مامۆستایان و فەرمانبەران هیچ بڕیارێك نیە بۆ دووبارە دامەزراندەوەی مامۆستا و فەرمانبەری نوێ بۆ وەزارەتەكە سەرەڕای ئەنجامدانی دەیان خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی و پێشکەشکردنی یاداشت تا ئێستا چارەنوسی مامۆستایانی وانەبێژ و خوێندکارە یەکەمەكانی ساڵانی رابردوو دیارینەکراوە  ئەوە جگە لەوەی هەشت نەوەی زانکۆ و پەیمانگەکان بڕوانامەیان پێدراوە، بەڵام تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە و زۆرینەیان لە ئێستادا بێکار ماونەتەوە و دانەمەزراون.

No tags available for this news.