با تامی تەماتەی خۆماڵی بکەین؛ هاوردەکردنی تەماتە قەدەغە کرا
بەرهەمی تەماتەی هەرێمی کوردستان

راشکاو

ژووری هەواڵ
 

قەدەخەی هاوردەکردنی تەماتە بۆ هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆوە چووە بواری جێبەجێکردنەوە. گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، ئەگەر نرخ بەرزبێتەوە، خوێندنەوە بۆ بڕیاری قەدەخەکردنەکە دەکەن.

 
هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (یەکشەممە) بە ڕاشکاوی گوت "پێشتر نووسراوی قەدەخەکردنی هاوردەکردنی تەماتە کراوە و لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە." 
 
بڕیارەکە لەبەرژەوەندیی جووتیارانی نێوەڕاست و باشووری عێراق دراوە، بۆ ساخکردنەوەی تەماتەی ئەو پارێزگایانەی عێراقە.
 
زۆر جار لەکاتی قەدەخەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمێکی سەوزە و میوە، نرخ بەرز دەبێتەوە. گوتەبێژی وەزارەتی کشتووکاڵ دەڵێت "چاودێریی بازاڕ دەکەین. ئەگەر نرخی تەماتە بەرزبووەوە، خوێندنەوە بۆ بڕیارەکە دەکەین، بەڵام پێناچێت بەرزبێتەوە چونکە تەماتەی عێراقی زۆرە." 

No tags available for this news.