ترەمپ: رەگەز گۆڕین قەدەغەیە
دۆناڵد ترەمپ - سەرۆكی ئەمریكا

راشکاو

 كارژین خەیروڵا - ژووری هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بەپێی بڕیاری نوێی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆكی ئەمریكا لەمەودوا پاسپۆرت نادرێت بەو كەسانەی رەگەزیان دەگۆڕن و ڕەگەز گۆڕینیشر ڕێگەپێدراو نیە. 

دۆناڵد تڕەمپ لە رۆژی دەستبەکاربوونیدا وەكو سەرۆكی ئەمریكا  بڕیاریدا کە تەنها دوو ڕەگەز مامەڵەی لەگەڵدا بكرێ و ڕەگەزی سێیەم و ڕەگەز گۆڕینی قەدەغەکرد. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، کە لە داهاتوودا رێنمایی تریان دەبێت لەبارەی ئەو کەسانەی کە پێشتر ئەو پاسپۆرتیان وەرگرتووە، و بڕیارەکە گشتییە و لە هەموو دامودەزگاکانی دیکەش کاری پێدەکرێت.

 

 

No tags available for this news.