کارەبای سلێمانی: رۆژانە تا ئێوارە کارەباتان نابێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی

راشکاو

 كارژین خەیروڵا - ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداری کۆمەڵێک لە خاوەن دووکانەکانی سلێمانی دەکاتەوە کە رۆژانە لە بەیانییەوە تا ئێوارە کارەبایان نابێت بەهۆی ئەوەی تیمەکانیان کار لە پڕۆژەی رووناکی دەکەن. کارەبای ئەم شوێنانە دەکەونە سەر فیدرەكانی 306،310،316،33،م،34،34م، 38 بەهۆی كاركردنی تیمەكانی پێوەری زیرەک بۆ پرۆژەی رووناكی رۆژانە لە كاتژمێر 8:00ـی بەیانی تا 4:00ـی ئێوارە کارەبایان نابێت و بەوشێوەیەش دەمێنێتەوە تا کارەکانی پڕۆژەکە تەواو دەبێت.

پڕۆژەی رووناکی پڕۆژەیەکی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستانە و لە 17-10-2024 سەرۆک وەزیرانی هەرێم پڕۆژەکەی راگەیاند کە ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە.

No tags available for this news.