
راشکاو
ژووری هەواڵ
ڕێباز حەملان بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەفەیس بووک نوسیویەتی ئەمڕۆ ئیوارە لە هەولێر سەردانی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارای عێراقم کرد کە بەهاوبەشی لەگەڵ تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەکن
حەملان لەگەڵ بڵاو کردنەوەی چەند وێنەیەک نوسیویەتی پشتیوانی خۆمان بۆ دووپات کردنەوە بۆئەوەی بتوانن بەزووی کارەکان جێ بەجێ بکەن
چونکە لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو شاندی باڵای هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە بغداد بەمەبەستی خەرجکردنی میکانیزمی مووچەی ساڵی ٢٠٢٥ بۆئەوەی بخرێتە بواری جێ بەجێکردن.
بریکاری وەزارەتی دارایی نوسیویەتی تیمەکانی حوکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە تاکوو درەنگانی شەو کاردەکەن بۆ جێ بەجێکردنی داواکاریەکان و سەرنج و تێبینیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردوە کەوا حوکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئیلتیزامەتاکان جێ بەجێ دەکات لەپێناو بەدەستهێنانی شایستە دارایەکان و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران بەپێی یاسایی بوودجەی ساڵی ٢٠٢٥ بۆ ئەوبەشەی بۆ هەرێم دیاری کراوە.
No tags available for this news.