ئاگاداریەك لە نووسینگەی حەج وعومرەی پارێزگای هەولێر
نووسینگەی حەج وعومرەی پارێزگای هەولێر

راشکاو

 كارژین خەیروڵا - ژووری هەواڵ

نووسینگەی حەج وعومرەی پارێزگای هەولێر ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەكاتەوە كەوا ناویان دەرچوە بۆ سەفەری حەجی ئەمساڵ ڕۆژی یەكشەممە 26/1/2025 سەردانی ئەو بنكە تەندروستیانە بکەن كە ئامادەكراون بۆ پشكنینی توانــا سازی جەستەییان بۆ ئامادەكردنی فۆڕمی گەشتەكەیان وە هۆشداری ئەوەیان داوە كەوا هەر حاجیەکی بەرێز ئەو فۆرمە پر نەکاتەوە ڤیزای ئەم گەشەتەی پێنادرێ و وبێ بەش دەبی لە حەجی ساڵی 2025 .

دەقی ئاگاداریەكەی  نووسینگەی حەج وعومرەی پارێزگای هەولێر

ئاگاداری گشت هاولاتیانی هەولێر ودەوروبەری دە کە ینەوە ئەوانەی کە ناویان دەرچوە بۆ سەرفەری حەجی ئەم ساڵ٢٠٢٥ رۆژی یەک شەمە 1/٢٦ سه ردانى ئەو بەنکە تەندروستیانە بکەن کەوا لە خوارەوە ناویان هاتوە بۆ پر کردنەوەی فۆرمی پشکنینی توانــا سازی جەستەیی ٫٫ بۆ زانیاری هەر حاجیەکی بەرێز ئەو فۆرمە پر نەکاتەوە پاسپۆرتی ڤیزا ناکرێت وبێ بەش دەبی لە حەج٫

ناوی بەنکە تەندروستیەکان

بنکەی تەندروستی مەلا فەندی. هەولێر

بنکەی تەندروستی برایەتی. هەولێر

 بنکەی تەندروستی ئازادی. هەولێر

بنکەی تەندروستی نازدار بامەرنی. هەولێر

بنکەی تەندروستی شەقلاوە. شەقلاوە

تایبەتە بە حاجیانی سنووری شەقلاوە ودەوروبەری

بنکەی تەندروستی کۆیە٫. کۆیە

تایبەت بە حاجیانی کۆیە وتەق تەق ودەوروبەری

تکایە لە کاتی سەردانی کردنی بەنکەی تەندروستی. پێویستە

ئەو بەلگە نامە فەرمیەتان لا بێت٫

١- دوو وێنەی رەنگاورەنگ(معامله)

٢-کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری کەسی

ــ....ــ....ــــ

نووسينگەی حەج وعومرەی پارێزگای هەولێر

 

No tags available for this news.