پلەدارێکی سوپای تورکیا دوای برینداربوونی گیانی لەدەستدا
مەراسیمی بەخاكسپاردنی پلەدارێکی سوپای توركیا

راشکاو

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە ئەنجامی هێرشی پارتی کرێکارانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، پلەدارێکیان بە ناوی "ئوفوک ئاکنجی" بە سەختیی برینداربووە و رۆژی 23ی مانگ لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا، زۆربەی بەرپرسانی باڵای حکومەتی تورکیا و سەرۆکی حیزبە سیاسییەکان، سەرەخۆشی خۆیان بەبۆنەی کوژرانی پلەدارەکەیان بڵاوکردەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەبێ ئەوەی ئاماژە بە کوژرانی هیچ سەربازێکی تورکیا بکات دەڵێت، لە چەند رۆژی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان چەند جارێک هێرشیان کردووەتە سەر سوپای تورکیا.

لە بەرامبەردا رۆژی پێنجشەممە وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، بەهۆی هێرشەکانیانەوە، 69 ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەل گیانیانلەدەستداوە

No tags available for this news.