
راشکاو
ژووری هەواڵ
ڕاشکاو میدیا
بڕێکی زۆری کەرەی (زبدە) ساختە کە بەشێوەی تۆپەڵ لەلایەن دەستگێڕێکەوە لەناو بازاڕی هەڵەبجە دەفرۆشرا، دەستیبەسەرداگیرا
قایمقامیەتی هەڵەبجە لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووک دەڵێت، دوای سکاڵای هاوڵاتییەک پشکنینی فیزیاییان بۆ ئەو کەرەیە کردووە کە دەستگێڕێک فرۆشتوویەتی و بۆیان دەرکەوتووە ساختەیە و بە کەڵکی خواردن نایەت، بۆیە دەستیان بەسەردا گرتووە و تەلەفیان کردووە.
کەرە یەکێکە لە بەرهەمە شیرییەکان کە لە چەوری شیر و پێکهاتەکانی دیکەی ناوەوە شیر جیادەکرێتەوە، ئەمەش لەگەڵ خواردنی کوڵاو و سورەوەکراو یان بە کاڵی بە نانەوە دەخورێت.
No tags available for this news.