بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای دوو رۆژی
كەشوهەوای هەرێمی كوردستان

راشکاو

كارژین خەیروڵا - ژووری هەواڵ

 

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند ئەمڕۆ  ئاسمان ساماڵ دەبێت هەندێکجار دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما  نزیک دەبێت بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ خێراى باش لەسەرخۆ  مامناوەند دەبێت ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت و مەوداى بینین  لەنێوان ( 8– 10 ) کم دەبێت.

سبەی یەک شەممە 26- 01 - 2025   ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ هەور پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە خێراى با   لەسەرخۆ  مامناوەند دەبێت و ئاراستەی با بەرەو  باکووری خۆئاوا دەبێت مەوداى بینین لەنێوان ( 8– 10 ) کم دەبێت.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 16 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 14 پلەى سیلیزى

دهۆک : 15 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 15 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 15 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى

 

No tags available for this news.