
راشکاو
رێناس عومەر - ژووری هەواڵ
حکومەتی ئۆزبەکستان پڕۆژەیەکی نیشتیمانی بۆ هاندانی هاووڵاتییانی بۆ پیادەڕەوی ڕاگەیاندووە، لەڕێیەوە دەتوانرێت ئۆتۆمبێلێک بەدەست بێنیت.
کەناڵی Sputnik ی ئۆزبەکستان بڵاوی کردەوە، حکوومەتی وڵاتەکەی پڕۆژەیەکی کۆمەڵایەتی نیشتمانییان لەژێر ناونیشانی “هاوڵاتیانی چالاکی ژینگەیی” ڕاگەیاندووە، تێیدا هەر خێزانێک بتوانێک ئەندامە پێگەیشتووەکانی بەشداری پێ بکات، دەبێتە خاوەنی ئۆتۆمبێلێک.
پڕۆژەکە بەمجۆرەیە، هەر خێزانێک بتوانێت بەشداری ئەم پڕۆژەیە بکات، پێویستە هەموو ئەندامانی پێگەیشتووی ڕۆژانە 10 هەزار هەنگاو بە پێ بڕۆن، لەم ڕێیەوە دەبنە ئەندامی پڕۆژەکە، ساڵانە لە تیروپشکێکدا 14 ئۆتۆمبێلێلی کارەبایی بەسەر ئەندامەکاندا دابەش دەکرێت.
هەروەها باس لەوەش کراوە، ئەو هاووڵاتیانەی کە زۆرترین ڕێژەی ڕۆیشتنی ڕۆژانەیان هەیە، داشکاندنی 10% لە خزمەتگوزارییە حکومییەکان بۆ دەکرێ و قەرز لە بانکە حکومییەکان وەردەگرن.
No tags available for this news.